سەردار فائق مجید
پوخته
كاره‌كته‌ر یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كى و گرنگه‌كانى ژانری ڕۆمان، به‌بێ كاره‌كته‌ر ده‌قی ...
زیاتر بخوێنەوە
كاره‌كته‌ر یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كى و گرنگه‌كانى ژانری ڕۆمان، به‌بێ كاره‌كته‌ر ده‌قی ڕۆمان بنیات نانرێت. له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌دا (ڕووداو، كات، شوێن)، كار له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌قی هونه‌ری ڕۆمان پێكده‌هێنن، چونكه به‌هۆیه‌وه ڕووداوه‌كان هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، واتا پێكه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی ڕه‌وتی گۆڕانكارییه‌كانی نێو ده‌قى ڕۆمان هه‌ڵده‌سوڕێنن.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه, كه ناونیشانى (بنیاتی كاره‌كته‌ر له ڕۆمانی" ڤیكۆنتی دوو له‌تبوو" ى ئیتالۆ كاڵڤینۆ و ڕۆمانى "جه‌مشید خانی مامم كه هه‌میشه با له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد" ی به‌ختیار علی دا)یه، تێیدا هه‌وڵدراوه بنیاتی كاره‌كته‌ر له‌نێو هه‌ردوو ڕۆمانه‌كه‌دا له‌ڕووى كاریگه‌ری و كارتێكردنه‌وه بخاته‌ڕوو, هاوكات لایه‌نى جیاوازیشیان ده‌ست نیشان بكات.ڕێبازی توێژینه‌وه‌كه: له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سوودمان له ڕێبازه‌كانى وه‌سفی- شیكاریی و به‌راوردكاری وه‌رگرتووه.پێكهاته‌ى توێژینه‌وه‌كه له پوخته و پێشه‌كی و دوو به‌شی سه‌ره‌كى پێك هاتووه، له به‌شى یه‌كه‌مدا چه‌مك و پێناسه و جۆره‌كانی كاره‌كته‌رمان خستووه‌ته‌ڕوو. به‌شى دووه‌م پراكتیكییه و له‌م به‌شه‌دا، هه‌ردوو ڕۆمانه‌كه‌مان له‌ڕووی بنیاتی كاره‌كته‌ره‌وه خستووه‌ته ژێر تیشكی لێكۆڵینه‌وه‌وه. له‌كۆتایشدا ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كه و لیستی سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.